سه‌رۆكی ناوه‌ندی میللیی پێشگیری له ئیدز له ئێران گوتی دایكانی تووشبوو به ئیدز، ژنانی سه‌رشه‌قام و موعتادانی تەزریقی، كۆرپه‌ی تووشبوو به ئیدزیان ده‌بێ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشتر سەردانی ناوەندە دەرمانییەکانیان نەکردوە، منداڵه‌كانیان له نه‌خۆشخانه و شه‌قامه‌كان فڕێ ده‌ده‌ن.
مین‌و موحه‌رێز دەڵێ ئه‌م كۆرپە نەخۆشانە هەر کە له دایك بوون، فڕییان دەدەن و به‌جێیان دێڵن.
ئەو دەڵێ ئه‌و دایكانه‌ی كه موعتادی تەزریقین یان نه‌خۆشیی ئیدزیان هەیە، ئه‌گه‌ر پێش سكپڕبوون نه‌خۆشییه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كرێ ئه‌م نه‌خۆشییه بۆ كۆرپەکە‌شیان ده‌گوازرێته‌وه، جیا لەوەش توشبوون بە نەخۆشیی ئیدز له كاتی شیردان به كۆرپه زیاتر ده‌بێ.
موحه‌رێز هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌م دایكانه به هۆكاری هه‌ڵسوكه‌وتی مه‌ترسیداری جینسی و ئیعتیاد تووشی نه‌خۆشیی ئیدز ده‌بن و سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی چاره‌سه‌ری ناكه‌ن و پاش ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كه‌یان بوو به ناچاری له نه‌خۆشخانه یان شه‌قامه‌كان فڕێیان ده‌ده‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له ئێران ئه‌نجومه‌نەکانی پشتیوانی كردن له تووشبووانی ئیدز چالاك نین.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی میللیی پێشگیری له ئیدز له ئێران له به‌شێكی دیكه‌ی له قسه‌كانیدا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌رمانی دایمود ده‌ڵێ جارێ به‌رهه‌مهێنان ئه‌م ده‌رمانه ڕاگیراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دەوڵەت بوودجه‌ی پێویستی بۆ تەرخان ناکا.
دەرمانی دایمود سیستمی ئه‌منیەتیی له‌ش به‌هێز ده‌كا و نه‌خۆشه‌كه تا ڕاده‌یه‌ک هێور ده‌كاته‌وه.