مامۆستایه‌کی ئایینی به ناوی مه‌لا ره‌زا داوه‌ردان له شاری پیرانشار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا
به پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو به ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان و کورد ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه 31ی پووشپه‌ڕ هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری پیرانشار هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ماڵی مامۆستا مه‌لا ره‌زا داوه‌ردان و ده‌سبه‌سه‌ریان کرد.
مامۆستا مه‌لا ره‌زا داوه‌ردان که‌سایه‌تیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشناوه و به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبیه که قوتابخانه‌یه‌کی ئایینیه له شاری پیرانشار.
پێویسته بوترێ که هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان له کاتی پشکنینی ماڵی مامۆستا مه‌لا ره‌زادا کامپیوتێر و موبایل و که‌لوپه‌له شه‌خسیه‌کانی ناوبراویان له گه‌ڵ خۆیان بردوه و هه‌تا ئێستا له چاره‌نووس و شوێنی راگیرانی مامۆستا هیچ زانیارییه‌کیان به بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌داوه.