ڕێکخراوی پزیشکی قانوونی له ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆته‌وه که ده‌ری ده‌خا ئاماری پزیشکه سزادراوه‌کان له ئێران له ساڵی 1391 ڕا تا ده‌گاته 1395 به‌رده‌وام ڕووی له زیادبوون بووه.
له‌و ڕاپۆرته‌ی پزیشکی قانوونیی ئێران‌دا هاتوه که له ساڵی 1391 دا له نێو 4714 شکایه‌تی پزیشکیدا حوکمی سزادان له 2051 په‌روه‌نده‌دا ده‌رکراوه.
له‌و ڕاپۆرته‌ی پزیشکی قانوونیی ئێران‌دا هاتوه که له ساڵی 1391 دا له نێو 4714 شکایه‌تی پزیشکیدا حوکمی سزادان له 2051 په‌روه‌نده‌دا ده‌رکراوه. له ساڵی 1392 دا 5148 شکایه‌تی پزیشکی تۆمار کراوه که ئه‌و ساڵه‌ش 2223 په‌روه‌نده‌یان به زیانی پزیشکه‌کان شکاوه‌ته‌وه و له سه‌ر هه‌ڵه‌کانیان سزا دراون.
ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ له ساڵی 1393دا 6838 شکایه‌تی پزیشکی کراوه که له‌و ساڵه‌شدا 2760 په‌روه‌نده‌یان له سه‌ر پشتڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی پزیشکی یه‌کلا بۆته‌وه. ئه‌و ئاماره له ساڵی 1394 دا گه‌یوه‌ته 7381 شکایه‌ت له پزیشکه‌کان که حوکمی سزا له دژی 3023 په‌روه‌نده‌یان له دژی پزیشکه‌کان دراوه.
یه‌کێکی دیکه له ده‌رکه‌وته‌کانی ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌وه‌یه که له ساڵی ڕابردوودا ڕۆژانه 8 حاڵه‌تی هه‌ڵه‌ی پزیشکی له‌لایه‌ن پزیشکی قانونییه‌وه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.
نه‌شته‌رگه‌ریی ژنان و منداڵبوون له سه‌ره‌وه‌ی زۆرترین هه‌ڵه‌ی پزیشکی و شکایه‌ته‌کانه و، دوای ئه‌وه‌ش نه‌شته‌رگه‌ریی گشتی، نه‌شته‌رگه‌ریی ئۆڕتۆپێدی و نه‌شته‌گه‌ریی ددان له ڕیزه‌کانی خواره‌وه‌دا جێ ده‌گرن.
مه‌رگی پڕ هه‌را و گوماناویی عه‌باس کیاڕۆسته‌می، ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئێران له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا جارێکی دیکه‌ش باس و بابه‌تی هه‌ڵه‌ی پزیشکیی خسته‌وه سه‌ر زار و زمان.
بنه‌ماڵه‌ی کیاڕۆسته‌می چه‌ند جاریان ڕاگه‌یاندوه که ئه‌وه پزیشکه‌کان بوون باوکیان کوشت نه‌ک نه‌خۆشییه‌که‌ی؛ په‌روه‌نده‌ی مردنی کیاڕۆسته‌می ئێستا له‌لایه‌ن کۆمیته‌یه‌ک تایبه‌ته‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرێ به‌ڵام هێشتا یه‌کلا نه‌بۆته‌وه.