كچێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵی خه‌ڵكی شاری مێهران دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باوکی تووشی ده‌مه‌قاڵه ببوو، باوکی به بیور کوشتی.
به قسه‌ی شایه‌تحاڵانی ئه‌م ڕووداوه، دمبهدهمهكردنی نێوان باوك و كچه تووڕه‌بوونی باوکه‌ی لێ که‌وتۆته‌وه. باوکه چووه بیورێکی هێناوه و به‌ربۆته گیانی کچه‌که‌ی و کوشتویه‌تی.
ئه‌م باوكه پاش كوشتنی كچه‌كه‌ی خۆی به كهڵانتهریی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان ته‌سلیم کردوه و ئێستا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
ئه‌و پیاوه كارمه‌ندی یه‌كێك له ئیداره‌كانی شاری مێهران له پارێزگای ئیلامه.