سپای پاسداران ڕایگه‌یاندوه كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نوێنه‌ری شاری شائاباد و كاربه‌ده‌ستانی كرماشان، 3 گومانلێكراوی ده‌سبه‌سه‌ر كردون.
باس کردن له ده‌سبه‌سه‌ركرانی 3 گومانلێكراوی ڕووداوی هێرش كردنه‌سه‌ر حێشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه، نوێنه‌ری شائاباد له حاڵێک دایه كه پێشتر موجته‌با مه‌له‌كی، دادستانی كرماشان ڕایگه‌یاندبوو كه هێرشبه‌ران پاش هێرشه‌كه، ماشێنه‌كه‌ی خۆیان سووتاندوه و به‌ره‌و سنووره‌كان هه‌ڵاتوون.
له هێرشی ڕۆژی 20ی پووشپه‌ڕدا 4 كه‌سی چه‌كدار هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر كاروانی حێشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه، نوێنه‌ری شائاباد له مه‌جلیس و كۆمه‌ڵێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی كرماشان و له ئاكامدا حوجه‌توڵڵا نی‌ك عه‌زم، له به‌رپرسانی دامپزیشكیی پارێزگای كرماشان و شۆفیره‌كه‌ی کوژران و نوێنه‌ری شائاباد و چه‌ند که‌سێکی دیکه‌ش به توندی بریندار بوون.