هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌تیی توركیه ده‌ڵێ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری ئه‌م وڵاته بڕیاری داوه 2341 بنکه و ناوه‌ندی مه‌ده‌نی و فێركاریی دابخرێن.
له‌سه‌ر بڕیاری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان 1043 قوتابخانه‌ی تایبه‌تی، 1229 بنیادی خێرخوازی، 19 یه‌كیه‌تیی كرێكاری، 15 زانكۆ و 35 ناوه‌ندی پزیشكی له توركیه داده‌خرێن.
هه‌مووی ئه‌م بنکه‌و ناوه‌ند و دامه‌زراوانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه به‌وه تاوانبار كراون كه له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵڵا گولێن، ڕه‌كه‌به‌ری سیاسیی ئه‌ردۆغان له پێوه‌ندیدا بوون.
ڕۆژی شه‌ممه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌ردۆغان ئه‌م كه‌سانه‌ی كه به شێوه‌یه‌ك گومانیان له‌سه‌ره بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن یان تاوانه‌كه‌یان له‌سه‌ر سوور بێته‌وه، ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
ئه‌م كاره به‌دوای هه‌وڵی كودیتای دژی ئه‌ردۆغان له چوارچێوه‌ی ئه‌و بارودۆخه نائاساییه دێ كه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردووه ڕایگه‌یاندوه.
له ئێستادا بارودۆخی نائاسایی که له سه‌راسه‌ری توركیه ڕاگه‌یه‌ندراوه، ده‌ستی سهركۆمار و ده‌وڵه‌تی توركیه ئاواڵا ده‌كا كه قانوونه‌كان به بێ ته‌ئیدی پارلمانی ئه‌م وڵاته په‌سند بكا و ماف و ئازادیی تاكه‌كان به بێ ئه‌وه‌ی كه ته‌ئید بكرێ سنووردار بکرێن.
له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی كودیتاوه تا ئێستا ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان جگه له پاكسازیی ڕیزه‌كانی ئه‌رته‌ش، 37 هه‌زارو 500 كارمه‌ند و مه‌ئمووری پۆلیسی له‌سه‌ر كار لابردووه و 21 هه‌زار مامۆستاشی له کاره‌کانیان دوور خستۆته‌وه.
شایانی باسه ئا‌مریكا و وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌رگریكاری مافی مرۆڤیش به توندی ڕه‌خنه‌یان له كاردانه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئۆردۆغان و بڕیاره‌کانی گرتووه.