له حاڵێكدا كه داعش به ماشێنه بۆمبڕێژكراو و بارمته‌گرتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی خۆی بۆ به‌رگری له هێرش بۆ سه‌ر موسڵ ئاماده ده‌كا، عێراق و وڵاتانی به‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر له‌نێوبردنی داعش پێداگرترن.
له عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی نیزامیی عێراقدا به ته‌واوی ناوچه‌کانی باشووری موسڵ به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كراون و ئه‌ڕته‌شی ئه‌و وڵاته خۆیان بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ش ئاماده كردوه.
فه‌رمانده‌ی نیزامیی عێراق ده‌ڵێ كه به‌رنامه‌ی بۆ ئازادكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی موسڵ هه‌یه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هێزه چه‌كداره‌كان له دوو لای ڕووباری دیجله له چاوه‌ڕوانیی بڕیاری ئازادكردنی موسڵ دان.
له عه‌مه‌لیاتی ئازادكردنی موسڵدا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش كه له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م شاره جێگیربوون، به‌شداریی شه‌ڕه‌که ده‌كه‌ن. ئه‌م هێزانه به درێژایی 40 كیلۆمیتر له هه‌رێمی كوردستان تا ده‌شتی نه‌ینه‌وا له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ بلاوبوونه‌ته‌وه.
شایانی باسه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه كه ئا‌مریكا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕی 415 میلیۆن دۆلاری بۆ مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ناردوه.