نیویۆڕك تایمز له وتارێكدا نووسیویه‌تی كه گرێبه‌ستی تیجاریی ئێران بۆ كڕینی 200 فڕۆكه‌ی مسافیرههڵگریی جێت له شیركه‌تی بۆئینگ و ئایرباس هه‌ر دێ و وه‌دره‌نگی ده‌كه‌وێ و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرێ كه هیچ كات جێبه‌جێ نه‌كرێ.
قانوونێک كه ڕۆژی 17 پووشپه‌ڕ له مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا په‌سند كرا، چه‌تی خستۆته سه‌ر گرێبه‌ستی تیجاریی چه‌ند میلیارد دۆلاریی ئێران بۆ كڕینی بۆئینگ و ئایرباس. باراك ئۆباما، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا ئه‌گه‌رچی ڕایگه‌یاندوه كه ئه‌م پهسندكراوهیه ڤێتۆی ده‌كا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕه‌وتی ڕاده‌ستکرانی ئه‌م فڕۆكانه وه‌دوا ده‌که‌وێ و ئه‌وه‌ش شتێک نییه که كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی زۆریان پێ خۆش بێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه بێ مه‌یلیی بانكه‌كانی ئورووپایی سه‌باره‌ت به سه‌ودا و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران و سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌م وڵاته‌دا كاری بۆ ئێرانییه‌كان سه‌ختتر كردۆته‌وه و نه‌وتیش كه هه‌نارده‌ی سه‌ره‌كیی وڵاتی ئێران، به‌هۆی نزمبوونی نرخی نه‌وت هیچ یارمه‌تییه‌ك به‌م بابه‌ته نادا.
به بڕوای چاوه‌دێرانی سیاسی ته‌نانه‌ت شیركه‌ته‌كانی لیزینگیش له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌دا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئێران ڕێككه‌وتنی ناوكیی پێشێل كردبێ، دواتر ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكانه له ئێران كارێكی ئاسته‌م و دژوار ده‌بێ.