له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵیشدا پێشێلكردنی سیستماتیكی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران هه‌ر وه‌ك پێشوو به‌رده‌وام بووه. له‌م مانگه‌دا حوكمی ئێعدامی 39 كه‌س له پارێزگاكانی ورمێ، ئه‌لبۆرز، خۆراسانی باشوور و گێڵان جێبه‌جێ كراوه.
له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له به‌ندكراوان ئێعدام كران بۆ نموونه له به‌ندیخانه‌ی قزلحه‌سار که له ڕۆژێکدا 9 كه‌س له‌دار دران.
هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌دا مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان له ئێران‌دا به‌رده‌وام پێشێل كراوه، نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاو ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌فشین حوسێن په‌ناهی له شاری دێوڵان، پشتڕاستکردنه‌وه‌ی حوكمی زیندان بۆ كه‌سێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت، ده‌سبه‌سه‌ركرانی كه‌سێكی دیكه‌ش له شاری سه‌قز، ناڕوونیی چاره‌نووسی چوار عه‌ره‌بی ئه‌هواز، ده‌سبه‌سه‌ركرانی زیاتر له 25 كه‌س له شاری ئه‌رده‌وێڵ، شه‌پۆلی ده‌سبه‌سه‌ركرانی لاوانی کورد له کوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه.
حاڵه‌ته‌کانی مردن به‌هۆی ڕووداوی کار و پێشێلکردنی مافی کرێکارانیش له مانگی پووشپه‌ڕدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی کردوه. ناڕوونی و ده‌ركرانی سه‌دان كرێكار و 12 ڕاپۆرتی پێوه‌ندیدار به مردنی كرێكاران به هۆی ڕووداوی كار به‌شێک له‌و ڕاپۆرتانه بوون له مانگی پووشپه‌ڕدا بڵاو بوونه‌ته‌وه.