له شاره‌کانی بێستوون، سنه و کرماشان چه‌ند کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌بڕینی توێژه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه، 2ی گه‌لاوێژ گڕووپێک له کارمه‌ند و شۆفێره‌کانی شیرکه‌تی سیمانی بێستوون بۆ ناڕزایه‌تی‌ده‌ربڕین به پێنه‌دانی مووچه‌ی 8 مانگی ڕابردوویان له به‌رده‌م ئه‌و شیرکه‌ته کۆبوونه‌وه.
هه‌مان ڕۆژ گڕووپێک له کرێکارانی خه‌ده‌ماتی شاره‌داریی ناوچه‌ی یه‌کی سنه که له مانگی ڕه‌شه‌مه‌وه تا ئیستا مووچه‌یا نه‌دراوه‌تێ، له به‌ر ده‌رکی شاره‌داری کۆبوونه‌وه.
ئه‌وان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوای ئه‌و که‌مه حه‌قده‌سته‌یان کرد که چه‌ند مانگه پێیان نه‌داون به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی شاره‌داری وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه و پێیان گوتوون که ده‌بێ داوای مافه‌کانیان له په‌یمانکاره‌کان بکه‌ن.
له شاری کرماشانیش گڕووپێک له کارمه‌ند و کرێکاره له‌سه‌ر کار ده‌رکراوه‌کانی شیرکه‌تی له‌به‌نییاتیی “کاله” بۆ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به دواکه‌وتنی مووچه‌ی 6 مانگی ڕابردوویان له به‌رده‌م ئه‌و شیرکه‌ته له شاره‌کی سه‌نعه‌تیی فه‌رامان کۆبوونه‌وه.
هه‌ر له شاری کرماشان گرووپێک له کرێکارانی خزمه‌تگوزارییه‌کانی ڕێکخراوی چاوه‌دێری به سه‌ر قه‌برستانه‌کان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به بارودۆخی خراپی کار و ژیانیان و که‌میی مووچه و حه‌قده‌سته‌کانیان کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ئیداره‌یه وه‌رێ خست.
هه‌ندێ له خاوه‌ن بینا و ئاپارتمانه‌کانی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی شاری کرماشانیش بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌و تێچووه قورسه‌ی له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی مادده 100ی شاره‌داری به سه‌ریاندا سه‌پاوه، له شوێنی شاره‌داریی ناوه‌ندی کۆبوونه‌وه.