ئەمریکا بە گوێرەی ئەو پرۆتۆکۆڵە نیزامییەی کە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ئیمزای کردووە پێنج بنکەی نیزامی لە هەرێمی کوردستاندا دروست دەکا و، لەگەڵ ئەوەیشدا بۆ ماوەی ١٠ ساڵ مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکا و مووچەشیان دەداتێ.
دوای ئەوەی حەوتووی ڕابردوو یادداشتی هاوکاریی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیمزا کرا، ئێستا باس لە هەندێ لە وردەکارییەکانی ئەو ڕێککەوتنە دەکرێ.
ئەم ڕێککەوتنە دوای پێوەندی و وتووێژی زۆری نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی و ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کراوە.
بەپێی ئەو رێککەوتنە ئەمریکا ٥ بنکەی نیزامی لە هەرێمی کوردستاندا دادەمەزرێنێ و
بنکە نیزامییەکان دەکەونە پارێزگای هەولێر و دهۆک و دوو بنکەی نیزامیش دەکەوێتە هەریر کە سەربە پارێزگای هەولێرە و یەکێکیشیان لە ئەتروش دەبێ.
بەپێی زانیارییەکان ئەم پرۆتۆکۆڵە نیزامییە بۆ هەماهەنگیی نێوان هەرێم و ئەمریکایە بە مەبەستی لەنێوبردنی داعش، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا لە ریککەوتنەکەدا هاتوە کە ئەمریکا بۆماوەی ١٠ ساڵ مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە دەکا و مووچەشیان دەداتێ.