ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لاوێکی دیکەی کوردی لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشت، بەو مەرجەش تەرمی ئەو لاوەیان داوەتەوە بنەماڵەکەی کە بڵێن خۆی کوشتوە، نەک کوژراوە.
بەپێی راپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد رۆژی دووشەممە، 28ی پووشپەڕ جەلال جەوانمەرد، کوڕی ڕەسوڵ، 26ساڵ دەسبەسەر دەکەن و دوای ڕۆژێک ئەشکەنجە و ئازاردانێکی زۆر و شکاندنی دەست و پشتی لە ژێر شکەنجەدا؛ دەیکوژن.
ناوبراو کە بە هۆکاری ناڕوون دەسبەسەر و لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە، پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و بەو مەرجەش تەرمەکەیان بە بنەماڵەکەی داوەتەوە کە لە لای کەس باسی ئەشکەنجەکرانی نەکرێ و بڵێن کە خۆی کوشتووە.