خۆکوژیی منداڵێکی 10 ساڵان لە شاری سنە خەڵکی ئەو شارەی پەشۆکاند.
ڕۆژی سێشەممە، 29ی پووشپەڕ کوڕێکی تەمەن 10 ساڵ بە ناوی دانش ئەمینی، دانیشتووی گەڕەکی “کانی کوزەڵە” خۆی کوشت.
لە ماوەی ئەم ساڵدا ئەوە هەشتەمین منداڵە کە لە ئێران بە خۆکوژی کۆتایی بە ژیانی دێنێ.
جێی باسه لە کاتێکدا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستان زیادی کردوە کە ناوەندە حکوومەتییەکان هیچ هەڵوێستو کاردانەوەیەکیان بۆ دۆزینەوەی هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەو خۆکوژییانە نەبوە.
کارناسانی کۆمهڵایهتی دهڵێن هەژاری، بێکاری و نەبوونی دەرەتانی کار لە کوردستان بە کۆمەڵێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی دادەنرێن.