هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بانە پۆلێک کاروانچیی کوردیان خستە کەمین و دەستڕێژیان لێکردن.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، 30ی پووشپەڕ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بانە لە ناوچەی حوجرەی فەقێیان پۆلێک کاسبکاری کوردیان خستۆتە کەمین. لەو پەلامارەدا هێزەکانی رێژیم دەستیان بەسەر وڵاغ و باری کاسبکارەکان داگرتوە و لەگەڵ بەتاڵانبردنی هەموو بارەکانیان، بە شێوەیەکی دڕندانە 14 ئێستریان کوشتوە.
یەک لەو کاروانچییانە کە دەڵێ زیانی ماددی ئەو پەلامارەی هێزە چەکدارەکان بۆ سەر ئەو زیاتر لە 140 میلیۆن تمەن بووە و مەبەست لە کوشتنی ئەسپەکانیشیان زیاتر فشارخستنە سەر ئەوان و زیان پێگەیاندنیانە.