ناڕەزایەتیی خەڵکی بلداجی لە پارێزگای چوارمەحاڵی بەخیتاری بە گواستنەوەی ئاوی ناوچەکەیان بۆ ئیسفەهان كوژران و برینداربوونی کۆمەڵێک کەسی لێكەوتەوە
لە هێرشێكی پۆلیس دژە شۆرشی ئێران بۆ سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵک كەسێك كوژراو 30 كەسی دیكەش برینداربوون، هەروەها 50 كەسیش دەسبەسەر كراون.
تێکهەڵچوونەكە پاش ئەوە دەستی پێكرد كە گرووپێك لە کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەم شارە لە نزیك تاڵاوی “جغاخۆر” لە هەوڵی ئەوەدابوون كە پێش بە عەمەلیاتی لوولەكێشیی گواستنەوەی ئاو بۆ كارخانەی پۆڵای “سفید دەشت” لە ئیسفەهان بگرن.
مەئموورانی پۆلیسی دژە شۆڕشی ئێران کە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی پڕۆژەکە لەوێ جێگیر بوون، دوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان تەقەیان لە خەڵکی کردوە.
شایەتحاڵێك لە شاری بلداجی لە پارێزگای چوارمەحاڵی بەختیاری دەڵێ تێكهەڵچوونەكە لەسەر گواستنەوەی ئاو و دەستێوەردانی پۆلیس ڕووی دا و پاشان توندوتیژیی لێكەوتەوە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە پارێزگاكانی خوزستان و چوارمەحاڵی بەختیاری ئەوە چەندین جارە سەبارەت بە گواستنەوەی ئاوی ڕووبارەكانی ئەم دوو پارێزگایە بۆ پارێزگاكانی ناوەندیی ئێران ناڕەزایەتی ڕوو دەدا.