ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دووبارە ڕێژیمی ئێرانی بە ناردنی چەكوچۆڵ بۆ شێوەنیزامیانی عێراق تاوانبار كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شەقولئەوسات، ئێران بەهۆی پێشێلكردنی قانوونە نێودەوڵەتییەكان و ناردنی چەكوچۆڵ بۆ میلیشیا و گڕووپە شەڕخوازەکانی وڵاتانی عەرەبی دراوسێی خۆی مەحكوم كراوە.
جێفری فێلتمەن، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بۆ كاروباری سیاسی وێڕای ناردنی ئەم ڕاپۆرتە بۆ شورای ئەمنیەت لە پێوەندی لەگەڵ جێبەجێكردنی بڕیارنامەی 2231 لە پووشپەڕی 94 کە لە درێژەی گەلاڵەی گشتگیر لەبارەی ڕێككەوتنی ناوكی ئیمزا كرابوو، گوتی ڕێژیمی ئێران بە ناردنی چەكوچۆڵ بۆ میلیشیاکانی عێراق قانوونی نێودەوڵەتیی پێشێل كردوە.