کاربەدەستێکی ئێران ڕایگەیاند کە هەناردەی ئوتومبیلەکانی بەرهەمی کارخانەکانی ماشینسازیی ئێران بۆ عێڕاق بەهۆی کەوالێتیی خوارەوەی بەرهەمە ئێرانییەکان و رێوشوێنە توندەکانی وڵاتی عێڕاق ڕاگیرا.
عەبدوڵلا ڕەزییان، ئەندامی کۆمیسیۆنی پیشەسازیی مەجلیس دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی شیرکەتەکانی ماشێنسازیی ئێران گوتی: عێڕاق چیدی ڕێگە بە هاوردەی ئوتومبیلی بەرهەمی کارخانەکانی ئێران نادا، هۆکارەکەشی بۆ ڕێوشوێنی توندی کوالیتی و توند و تۆڵیی ماشێنەکان دەگەڕێتەوە کە لە بەرهەمەکانی ئێراندا کەمتر بەرچاو دەکەون.
ڕۆژنامەی ” دنیای اقتصاد” لە ڕاپۆرتێکدا گوتبووی کە لە نێوان ساڵەکانی 82 تا 92 دا ئێران سەرجەم 191 هەزار و 207 ئوتومبیلی هەناردەی عێڕاق کردوە.
شایانی باسە زۆربەی کڕیاڕی ئوتومبیلەکانی ئێران لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان ڕەخنەی زۆریان لە کوالیتیی نزمی بەرهەمەکانی ماشینسازیی ئێران هەیە و ئامادە نین چیدی بەو کەیفییەتە ماشێن لە ئێران بکڕن.