وەزیری دادگوستەریی توركیە ڕایگەیاند ژمارەی ئەم كەسانەی كە لە پێوەندیی لەگەڵ كوودتای ناسەركەوتووی ئەم وڵاتەدا دەستبەسەر كراون گەیشتۆتەە نزیكەی ٦ هەزار كەس.
بەكیر بوزداغ، وەزیری دادگوستەریی توركیە هەروەها پشتڕاستی كردەوە كە لە درێژەی ڕەوتی ئەم “پاكسازییانە”دا ڕێژەی دەستبەسەر كراوانیش زیاتر دەبێ.
كۆمەڵێك لە ڕێبەرانی وڵاتە جۆراوجۆرەكان، وەك باراك ئۆباما سەركۆماری ئامریكا، كوودتای توركیەیان مەحكووم كردووە بەڵام بە تایبەت پاش بڵاوكردنەوەی وێنەگەلێك لە شێوەی هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ ئەم كەسانەی كە گیراون، داوای ڕەچاو كردنی قانوونەکان لەم وڵاتە بوون.
بە قسەی ئەرتەشی توركیە، كوودتای ناسەركەوتوو لەم وڵاتە بوو بەهۆی كوژرانی زیاتر لە ١٠٠ كەس لە كوودتاچییەكان و هەروەها كوژرانی ١٦١ كەس لە هێزە نیزامییەكان و خەڵكی مەدەنیشی لێ كەوتۆتەوە.