سەید جەماڵ سەید مووسەوی، زیندانیی ئەمنیەتی و سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندیی سنەڕا بۆ زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج دوورخرایەوە.
سەید جەماڵ سەید مووسەوی، زیندانیی عەقیدەتیی کوردی خەڵکی سنە؛ لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەرەوە لە زیندانی ناوەندیی سنەڕا بۆ شاری کەرەج و بەندیخانەی ڕەجاییشاری ئەو شارە دوورخرایەوە.
سەید جەماڵ ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی دەسبەسەر و بە تۆمەتی محاربە ( شەڕ لەگەڵ خودا) لەڕێگەی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا.
حوکمی لەداردانی ناوبراو لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتیشەوە پەسند کراوە، بەڵام سەید جەماڵ ئێستاش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە لە سۆنگەیان بە ئێعدام مەحکووم کراوە.