پزیشکێکی ددان لە بانە بەهۆی گوماناوی گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد لە بانە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ تەرمی بێگیانی پزیشکێکی ددان بە ناوی برایم مەعرووفی لە نۆرینگەکەی خۆی بە هەڵاواسرایی دۆزراوەتەوە.
کەسانی نیزیک لە ناوبراو دەڵێن گومانیان لە خۆکوژیی ئەو هەیە و تا ئێستاش ناوەندە پێوەندیدارەکان ڕوونیان نەکردۆتەوە کە دوکتور برایم مەعرووفیی ددانساز کوژراوە یان خۆی کوشتوە.