عه‌لی فه‌ده‌وی، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ عه‌ره‌بستان و وڵاتانی شوڕای هاوکاریی که‌نداوی فارس بۆ ئێران ”هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک” نین و ناتوانن مەترسییەک بۆ سەر ئێران بکه‌ن. ئەو دەڵێ ئه‌گه‌ر تاران مه‌یلی لێ بێ ده‌توانێ زه‌ربه‌ی زۆر کاریگه‌ریان تێ بسره‌وێنێ.
فه‌ده‌وی، ڕۆژی شه‌ممه، ٢٦ی پووشپه‌ڕ به هه‌واڵده‌ریی فارسی گوت: ‘دوژمنی سه‌ره‌کیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مریکایه. ده‌نا وڵاتانی ده‌وروبه‌ری که‌نداوی فارس، خۆیشیان ده‌زانن که ناتوانن مەترسییەک بۆ سەر ئێران بن.
له‌پاش مردنی مه‌لیک عه‌بدوڵڵا و هاتنه سه‌رته‌ختی مه‌لیک سه‌لمان له عه‌ره‌بستانی سعوودی، پێوه‌ندیییه سیاسییه‌کانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان به‌ره‌به‌ره ئاڵۆز بوون، تاکو گه‌یشته ڕاده‌ی پچڕانی وتووێژه‌کانیان و به‌کارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه له‌دژی یه‌کتر.
عه‌ره‌بستان ده‌یه‌وێ بڕشتی ئێران له وڵاتانی عه‌ره‌بی و له‌نێو لایه‌نگرانی ئایینزای شیعه‌دا که‌م بکاته‌وه و ئێرانیش به‌رده‌وامه له ده‌ستیوه‌ردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی عەرەبیی دەوروبەری کەنداوی فارس.
دوایین هه‌ڕه‌شه‌ی عه‌ره‌بستان، به‌شداریی شازاده تورکی ئه‌لفه‌یسه‌ڵ، سه‌رۆکی پێشووی ڕێکخراوی هه‌واڵگریی عه‌ره‌بستان بوو، که له کۆبوونه‌وه‌ی ”شووڕای موقاومه‌تی میلیی ئێران”دا، له پاریس گوتی، ”خوازیاری له‌نێوبردنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه.”