حه‌سه‌ن ڕه‌ستگاری، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی ورمێ له لایه‌ن مه‌ئموورانی زیندان لێی درا و سووکایەتیی پێ‌کرا.
ڕۆژی شەممە، ٢٦ی پووشپەڕ حه‌سه‌ن ڕه‌ستگاری، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له به‌ندیخانه‌ی ورمێ بەهۆی ئەوەی داوای كردبوو كه به‌ندكراوان به پێی سزاكان جیابكرێنه‌وه و ئەو بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی ڕاگوێزن، دوو كه‌س له مه‌ئموورانی زیندان هەڵدەکوتنە سەری و تێر و پڕی لێ دەدەن و له ئاكامدا دوو ددانی دەشکێنن و هه‌موو له‌شی ڕه‌ش و شین ده‌كه‌نه‌وه.
حه‌سه‌ن ڕه‌ستگاری كورشی سوڵتان، ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ ڕۆژی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٣ له شاری ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ.
ناوبراو به تۆمه‌تی شێواندنی ڕای گشتی، هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی میللی و هاوكاریكردنی حیزبه كوردییه‌كان له ایه‌ن دادگای شۆڕش له شاری ورمێ ١٥ ساڵ زیندانیی بۆ بردراوەتەوەو ئەو حوکمە لە دادگای پاش پێداچوونه‌وه‌شداهه‌ر وه‌ك خۆی پشتڕاست کراوەتەوە.