به‌دوای هه‌وڵی كودیتا بێ ئاکامەکەی توركیه، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته زیاتر له ٢ هه‌زار و ٧٤٥ دادوه‌ر و دادستانیان له‌سه‌ر كارەکانیان لابردووه.
بنعه‌لی ییلدیریم، سه‌رۆك وه‌زیری توركیه‌ش ڕایگه‌یاندوە كه له شەڕ و لێکدانەکانی ئه‌م كودیتایهدا ١٦١ كه‌س كوژراون و زیاتر له ١٥٠٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به قسه‌ی ناوبراو ٢ هه‌زار و ٨٣٩ كه‌سیش له ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته ده‌سبه‌سه‌ر كراون و ڕه‌وتی گرتنی ئەوانەی لەو کودیتایەکەدا دەستیان هەبووە، هێشتا به‌رده‌وامه.
بنعه‌لی ییلدیریم، به “خه‌به‌ر تورك”ی ڕاگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی توركیه لە ئێستادا له بیری دانانەوەی قانوونی ئێعدام دایه كه پێشتر ئه‌م وڵاته ئه‌م ماده‌یه‌یان لە یاسای سزاکان هەڵگرتبوو.
پاش ده‌نگ و باسی ئه‌گه‌ری هێنانه‌وه‌ی سزای ئێعدام له توركیه، یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستی گرتوە و دەڵێ نابێ كودیتاچییهكان ئێعدام بكرێن.