كۆمه‌ڵێك له خاوەن جووجه‌خانه‌كانی شاری مه‌هاباد له به‌رده‌م كه‌شت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد کۆبوونەوە.
خاوەن جووجه‌خانه‌كانی شاری مه‌هاباد بۆ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین بە پێنه‌دانی قه‌رزه‌كانیان لەوێ کۆبوونەوە و هێندێك لەوان له‌به‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و دەڵێن هەتا وەڵامی پێویست وەرنەگرنەوە،ئەوێ چۆڵ ناکەن.
خاوه‌ن جووجه‌خانه ناڕازییەكان ده‌ڵێن ئه‌م شیركه‌ته و به تایبه‌ت شیركه‌تی “هوما مریشك” دوو ساڵه زیاتر له ٤ میلیارد و ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن به ٤٩ خاوەن جووجه‌خانه‌ی مەهاباد و شارەکانی دەورووبەر قه‌رزداره و نایەوێ قه‌رزه‌كانی بداوه‌ته‌وه.
ئەوان له درێژه‌دا ده‌ڵێن کە هانایان بۆ دادگا و ناوه‌نده‌كانی قه‌زاییش بردوە، به‌ڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە ماوه‌ی ٢ ساڵه نه‌یانتوانیوه قه‌رزه‌كانیان وەرگرنەوە. ئەوان دەڵێن، هه‌تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێ شه‌و و ڕۆژ لێره ده‌مێنینه‌وه و له جێی خۆمان نابزووین.
شایانی باسه كه ئه‌مه چه‌نده‌یه‌مین جار خاوه‌نی‌جووجه‌خانه‌كانی مەهاباد بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌م شیركه‌ته كۆده‌بنه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، کۆبوونەوەیەک کە تا ئێستا بێ ئاکام بووە.