له په‌ڕاوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌دەربڕینی خاوه‌ن جووجه‌خانه‌كانی مەهاباد له‌به‌رده‌م شیركه‌تی كه‌شت و سه‌نعه‌تی ئەو شارە، ڕاگەیەندرا کە كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ش ماوه‌ی ٨ مانگ مووچه‌یام نەدراوەتێ.
زیاتر له ٥٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته کە به هۆی داخرانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانیان مووچه‌ی دواكه‌وتوویان وه‌رنه‌گرتوه، لە کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی‌دەربڕینی خاوه‌ن جووجه‌خانه‌كان‌دا بەشدار بوون و داوای مووچه‌كانیان کرد.
به قسه‌ی ئه‌وان زیاتر له ٢٠٠ كرێكاری ئه‌م شیركه‌ته ماوه‌ی ٨ هه‌تا ٩ مانگه مووچه‌یان نەدراوەتێ.
شیركه‌تی كه‌شتو سه‌نعه‌تی مه‌هاباد خاوه‌نی کۆمەڵێک كوشتارگای مریشك، مه‌ڕ و ماڵات بوو کە لە ئێستادا تەنیا یه‌ك كوشتارگای مریشكی چالاكه.
شایانی باسە جێگری فه‌رمانداری مه‌هاباد هاتۆتە شوێنی کۆبوونەوەکە و به‌ڵێنی داوە كه به زووترین كات گیروگرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكا، به‌ڵام كرێكاران گوتویانە کە باوه‌ڕیان به قه‌ول و به‌ڵێنییه‌كانی نییە.