زیاتر له ٧٠ هێكتار له‌وه‌ڕگه، لێره‌وارو مه‌زرا و باخه‌كانی به‌شی ناوه‌ندیی شاری كامیاران سووتان.
جه‌ماڵ وه‌یسی، به‌خشداری ناوه‌ندیی كامیاران هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی بۆ كه‌مته‌رخه‌میی خه‌ڵك گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ده‌ڵێن دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم ده‌ستیان له‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه‌دا هه‌بووه.
به‌پێی سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌كان، له سه‌رەتای ده‌سپێكی وه‌رزی گه‌رما ڕا تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ٧٠ هێكتار له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌و باغ و باغات له چیاکانی شاهۆ، ئاواییه‌كانی شایەنی، بەلوجه، پرتاڵه و زیویه له به‌خشی ناوه‌ندیی شاری كامیاران سووتاون.