ئه‌نجومه‌نی جیهانیی قه‌ڵه‌م دەڵێ زۆر له بارودۆخی جه‌سته‌یی و ته‌ندروستی محه‌ممه‌دسه‌دیق كه‌بوودوه‌ند نیگه‌رانه.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه کە له‌سه‌ر سایتەکەیان داندراوە، وێرای ئاماژە بە نیگەرانییەکانیان له بارودۆخی ته‌ندروستی ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری كورد، محەممەد سدیق کەبودوەند؛ داوای پێڕاگه‌یشتنی خێرای پزیشكی بۆ ناوبراو كراوه. نامه‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵم ڕووی له عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران و سادق لاریجانی سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زاییه و وێنه‌یه‌كیشی بۆ كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نێردراوە.
ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م ڕایگه‌یاندوه كه كه‌بوودوه‌ند ئه‌ندامی ئیفتخاریی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئوتریش، سۆئێد، كاتالا و سیدنییه و هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نووسی ساڵی بریتانیا بۆ ساڵی ٢٠٠٩ بووه و خه‌ڵاتی هێلمه‌ن بۆ ساڵی ٢٠٠٨ ی دراوەتێ.
محه‌ممه‌دسه‌دیق كه‌بوودوه‌ند، ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی مافی مرۆڤ له ڕۆژی ١٩ی بانەمە‌ڕی ئەمساڵ‌داو له به‌ره‌به‌ری تێپه‌ڕاندنی ده‌یه‌مین ساڵی به‌ندكراوی خۆیدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە پشتگوێخرانی داواکانی ماوەی زیاتر لە مانگێک مانی له خواردن گرت و تا ئێستا دوو جار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وی زیندان گواستراوه‌ته‌وه.
كه‌بوودوه‌ند به تۆمه‌تگه‌لی وه‌ك هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللی و پڕوپاگه‌نده دژی كۆماری ئیسلامی حوكمی ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیە له دادگای شۆڕشی تاران به‌سه‌ردا سه‌پاوە .