ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەریوان و شنۆ دوو لاوی دیکەیان دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی پەیامنێری “کوردستان و کورد” ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ ی پووشپەڕ کەسێکی خەڵکی “کانی سانان”ی بەناوی عەمەر چکۆلی لە چوارڕێیانی بایەوە دەسبەسەر کرد.
لە شاری شنۆیەش ئیدارەی ئیتلاعات کەسێکی خەڵکی سینگانی بە ناوی خەلیل شاهی کوڕی شەریف دەسبەسەر کردوە.
ئەو دوو کەسە کە لە شوێنێکی نادیار بەندکراون، ڕوون نییە کە هۆکاری گیرانیان چییە.
جێی باسە لە ماوەی یه‌ک مانگی ڕابردوودا هه‌ر نه‌بێ ٣٥ کەس لە شارە جیاجیاکانی کوردستان له‌لایه‌ن ئێداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شارانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون که جیا له چه‌ند که‌سیان ئه‌وانه‌ی دی تا ئێستاش هه‌ر به‌ندکراون و چاره‌نووسیان ناڕوونه.