خەڵکی گوندی بێوران لە سەردەشت بە هانای پۆلێک کاسبکارەوە چوون و لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی تێکهەڵچوون.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “کوردستان و کورد” بەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٥ی پووشپەڕ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “کێلێ”ی باشووری کوردستان دەست بە سەر ماشێنی کاسبکارێکی کورددا دەگرن کە باری سیگاری پێبووە، خەڵکی گوندەکانی بێوران و خەڵکی دیکەی ئەو دەورووبەرەش بە هانای ئەو کاسبکارەوە دەچن و ماشێن و بارەکەی بۆ دەستێننەوە.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کە دەزانن توانای بەرگرییان لە بەرامبەر شاڵاوی خەڵکدا نییە، بە تەقەی ئاسمانی هەوڵی بڵاوەپێکردنی خەڵکەکە دەدەن.