پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەهۆی ڕووداوێکی نەخوازراو گیانی لە دەستدا.
ڕۆژی هەینی، ٢٥ ی پووشپەڕ ئەمیر ستوودە، پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەهۆی خۆکوژی بەداخەوە گیانی لە دەست دا.
ئەمیر ستوودە خەڵکی مەهاباد و ماوەی 5 ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای بەداخبوونی لەو ڕووداوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەمیر ستوودە دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.