“گوڵستانی جاوید”، گۆڕستانی به‌هاییه‌كانی شاری قوڕوه له لایه‌ن مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌ته‌وه تێكدرا.
تێكدانی ئه‌م قه‌برستانه له حاڵێكدایه كه به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ساڵی ٩٤ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای قه‌زایی له هه‌ر پارێزگایه‌ك ته‌نیا گۆڕستانێك بۆ به‌هاییه‌كان له‌به‌ر چاو گیراوه و گۆڕستانی قوڕوه له پارێزگای سنه ته‌نیا گۆڕستانێك بوو کە له‌م پارێزگایه به‌هاییه‌كانی لێ دەنێژرا.
ئێقدامیان، یه‌كێك به به‌هاییه‌كانی شاری قوڕوه ده‌ڵێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه كه‌سێك هات و گوتی هه‌موو بیناكان و ده‌ورووبه‌ری قه‌برستانه‌كه‌یان تێك‌داوە. له‌گه‌ڵ باوكم چووینە قەبرستان و بینیمان کە وه‌ك به‌ری ده‌ست ساف كراوە. مردووشورخانه، تەئسیساتی گه‌رمكردنه‌وه، ساڵۆنی كۆبوونه‌وه‌كان و تابووته‌كان و گڵكۆی چه‌ند زیندانیی سیاسیی كوردیش کە له‌وێ نێژراون هەموویان تێك‌داوە و نزیك به ٣٠٠ داری كۆنی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵه‌ش له ڕیشه‌وه هه‌ڵكه‌ندراون.
ئه‌م هاووڵاتییه له كۆتایی‌دا گوتی گوڵستانی جاوید به قڕان قڕانی به‌هاییه‌كانی قوڕوه دروست کراوەو زیاتر لە ٧٠ میلیۆن تمه‌نی هەڵگرتوە، بەڵام بەهۆی سیاسەتی حاشا و دوژمنایەتیی دەوڵەت بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئاداریان بە سەر پاداری نەهێشت.