بارودۆخی ٥ كه‌س له ده‌سبه‌سه‌ركراوانی پاش تێكههڵچوونهكهی نێوان سپای پاسداران و حیزبی دێموكرات له ئاوایی قه‌ره‌سه‌قه‌لی شنۆ ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، كه‌ماڵ حاجی مه‌ولوود، حاسڵ عه‌زیزی، یاقووب بائێكرام و سه‌دیق بائێكرام و كه‌سێكی دیكه كه تا ئێستا ناوەکەی ئاشكرا نه‌كراوه، له لایه‌ن حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە گیراون و تا ئێستاش سەرەڕای بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەکانیان چاره‌نووسیان ناڕوونه.
هێندێك له سه‌رچاوه‌كان ڕایانگه‌یاندوه كه سه‌دیق و یاقووب بائێكرام کە سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٨ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر كرا، بۆ زیندانی ئه‌م ئیداره‌یه گواستراونه‌ته‌وه.