له شاره‌كانی سه‌لاسی باوه‌جانی، كرماشان و هه‌رسین چه‌ند کۆبوونەوەیەکی ناڕه‌زایه‌تی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی “مه‌سكه‌نی مێهر” له شارۆچكه‌ی ڕه‌ساڵه‌تی كرماشان به هۆی پچڕانی ئاو و گازی ماڵه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ئەوان کە ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه کێشەی بەردەوامیان لەو بارەوە هەیە، له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی مه‌سكه‌نی مێهر له‌م شارە كۆبوونه‌وە و داوای چارەسەری خێرای کێشەکانیان کرد.
له هه‌مان ڕۆژدا گرووپێك له بازرگانانی شاری سه‌لاسی باوه‌جانی له پارێزگای كرماشان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و داوایان كرد كه ناوچه‌ی ئازادی بازرگانیی سه‌رسنوور بكرێته‌وه.
به‌شێك له خه‌ڵكی شاری هه‌رسینیش له به‌ره‌به‌ری سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ پارێزگای كرماشان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداریی هه‌رسین كۆبوونه‌وه. ئەوان کە کێشەی دابینکردنی ئاوی خوارنەوەیان هەیە، گوتویانە ئەگەر کێشەکانیان چارەسەر نەبن، لە مانگرتنەکانیان بەردەوام دەبن.