عه‌بدوڕه‌زا میسری، نوێنه‌ری كرماشان له به‌ره‌به‌ری هاتنی حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ ئه‌م پارێزگایه‌دا و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و کێشەکان و دواکەوتوویی و سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی کرماشان لە لایەندەوڵەت گوتی، قه‌رار نه‌بوو ناوچه‌ی ئازادی شه‌ڕ و خۆڵبارین بۆ كرماشانییه‌كان بێ و ناوچه‌ی ئابووریش بۆ خه‌ڵكی دیكه.
رەزا میسری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داوا و چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵكی كرماشان له ده‌وڵه‌ت و كابینه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی گوتی، یه‌كه‌م چاوه‌ڕوانیی ئێمه ده‌ربازبوون له قه‌یرانی ئابووری و پێكهێنانی ناوچه‌ی ئازادی ئابوورییە، ئێمه ئه‌مه به‌مافی خۆمان ده‌زانین نه‌ك ئیمتیاز.
ناوبراو گوتی: ئێمه ٨ ساڵ له شه‌ڕدا بووین و هه‌موو جۆره گولله و بۆمبێكمان به‌سه‌ردا ڕژا، کەچی ئێستا پڕۆژەکانی ئاوەدانی و پێشکەوتنەکان بە خەڵکی دیکە دەدرێ و دواکەوتوویی و هەڵاواردنەکانیش بە ئێمە دەبرێ.
نوێنه‌ری خه‌ڵكی كرماشان له‌مه‌جلیس وێڕای ئاماژه به بارودۆخی ئێستای ئەو پارێزگایە گوتی، دوێنێ ناوچه‌ی ئازادی شه‌ڕ بووین و ئه‌مڕۆش ناوچه‌ی ئازادی خۆڵبارین. بەشی خه‌ڵكی ئێمه له سنووره‌كان کاتی شەڕ گولله و خۆمپاره و تۆپباران بووه و ئه‌مڕۆكه‌ش دواکەوتوویی، خۆڵباران و نه‌خۆشی. ئێمە به چاوی خۆمان ده‌بینین كه ده‌وڵه‌ت ناوچه‌ی ئازادی ئابووریی بۆ هەندێ ناوچه دابین كردوه كه نه گولله‌ی بینیوه و نه تەپ و تۆز و خۆڵبارین.
ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی نوێنه‌رانی پارێزگای كرماشان وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه داواكارییه‌كانی خه‌ڵك مافی خۆیانه،گوتی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت عورزه‌ی هه‌بێ له ماوه‌ی ٦ مانگدا خۆڵباران و ته‌پوتۆز چاره‌سه‌ر بكا ئێمه هیچی دیكه‌مان ناوێ جگه له سه‌ڵامه‌تی و ته‌ندروستیی خه‌ڵك؛ به‌ڵام ئێستا کە قه‌راره هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان بكه‌وێته سه‌رشانی خه‌ڵك، ئێمه له مه‌جلیس چ کارەین و بۆ لەوێین؟ هەر بۆیەش ئه‌گه‌ر داواكانی ئێمه ده‌سته‌به‌ر نه‌كرێن له سه‌فه‌ری سه‌ركۆمار بۆ پارێزگای كرماشان لەگەڵی نابین و له مه‌جلیسیش ده‌كشێینه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی: چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكی كرماشان زۆر كه‌مه. كارخانه‌ی تواندنه‌وه‌ی ئاسن و ماشێنسازییان ناوێ. چه‌ند كارێكیان ده‌وێ بۆیان بکرێ كه هیچ تێچوویه‌كی بۆ دەوڵەت نییه، بۆ نموونه ناوچه‌ی ئازادی ئابووری کە پێویست ناکا دەوڵەت تاقه قه‌ڕانێكی تێدا خه‌رج بکا، چونکی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌یگرێته ئه‌ستۆی خۆی و ئێمه ته‌نیا پەسەندکرانەکەیمان دەوێ و هیچی دیک، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشان به ئێمه نییه با ئێمه‌ش له فكری خۆماندا بین.
ناوبراو له كۆتاییدا گوتی: خه‌ڵكی كرماشان له هه‌ڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری‌دا سه‌دی ٨٠ ی ده‌نگه‌كانیان به ڕۆحانی دا، لە کلتووری ئێمەش‌دا هه‌ر سڵاوێك وه‌ڵامێكی هه‌یه و قه‌رار نییه كه هەموو شتەکان یەکلایەنە بێ.