گرووپێک لە ئەڕتەشی تورکیە کە ناوی ” شوڕای ئاشتیی وڵات”یان لەسەر خۆیان دانابوو، لە سەعات ١٠ی شەوی ڕابردوو لە ئانکارا و ئیستانبوڵ بە دژی دەوڵەت هاتنە سەر شەقام و شوێنە دەوڵەتییەکانیان داگیر کرد.
رێبەریی ئەو کودەتایە لە یەکەم سەعاتەکاندا رایگەیاند کە ڕێز بپ دێموکڕاسیی خەڵک دادەنێ، ئەوان پاشان دەستیان بە سەر تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی تورکیە و زۆر لە ناوەندە سەرەکییەکانی دەوڵەت داگرت.
بەیانیی ئەمڕع هێزەکانی دەوڵەت ڕایانگەیاند کە کودەتاکەیان سەرکوت کردوە، ئەوە لە حاڵێک دایە کە هێشتا شەڕ و پێکدادان لە ئانکارا، پێتەختی تورکیە درێژەی هەیە.
بیناڵی یەلدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیە دەڵێ لەو شەڕ و لێکدانەدا هەر نەبێ ٦٠ کەس کوژراون، ٢٥٠ کەس بریندارن و ٣٤٠ کەسیشیان دەسبەسەر کردوە. کاربەدەستێکی وەزارەتی دادگوستەریی تورکیەش ڕایگەیاندوە کە ٢٩ سەرهەنگ و ٥ ژێنەراڵ کە دەستیان لە کودتاکەدا بووە، لە کارەکانیان لادراون و دادگایی دەکرێن.
پاڕلمانی تورکیە، وەزارەتی نێوخۆ و رێکخراوی ئەمنیەتی میللیی تورکیە لەو شوێنە دەوڵەتییانەن کە گرووپی کودەتا بەردەوام هێرشی کردوونە سەر و بە تەواوی وێران بوون، هەر نەبێ نوێنەرێکی پاڕلمانیش لەو هێرشانەدا کوژراوە.
بینالی یەلدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیە و ئۆڕدۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەڵێن کە کودەتاکە سەربزێویی هێزە چەکدارەکانی سەر بە ڕەوتی “فەتحوڵڵا گولەن”ە؛ بەڵام ناوبراو کە لە ئەمریکا دەژی ڕۆڵی خۆی و بزووتنەوەکەی لەو کودەتایەدا ڕەت دەکاتەوە.