شاندێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و ئیبراهیم زێوه‌یی، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌ولێر له ڕێوڕه‌سمی ” ڕۆژی نیشتمانیی فه‌ڕانسه”دا به‌شداریی کرد که له شاری هه‌ولێر گیرا.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٢٤ی پووشپه‌ڕ له سه‌ر بانگهێشتی ئالان گیپغاب، کۆنسولی وڵاتی فه‌ڕانسه له هه‌ولێر گیرا، شاندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان توانییان چاویان به کاربه‌ده‌ستانی کۆنسولگه‌ریی فه‌ڕانسه له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حیزبه سیاسییه‌کانی به‌شدار له‌و یاده‌دا بکه‌وێ.
له سه‌ره‌تای ئه‌و یاده‌دا ئالان گیپغات به بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانیی وڵاته‌که‌ی قسه‌ی کرد و به ئاماژه به شۆڕشی ساڵی ١٧٨٩ی فرانسه و ده‌سکه‌وته جۆراوجۆره‌کانی، تیشکی خسته سه‌ر رۆڵ و جێگه‌و پێگه‌ی فرانسه له ئاستی ئوروپا و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت هاوکێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی داعش و چۆنیه‌تیی به‌ربه‌ره‌کانی و رووبه‌روو بوونه‌وه ده‌گه‌ڵ ڕه‌وته توندره‌وه ئیسلامییه‌کانی ناوچه‌که.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا کۆنسۆلی گشتی فرانسه ئاوڕێکی له پێوه‌ندییه دێرینه‌کانی نێوان کورد و فه‌رانسه دایه‌وه و هیوای خواست که ئه‌م پێوه‌ندییانه درێژه‌یان هه‌بێ و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعشدا سووربوونی وڵاته‌که‌ی بۆ هاوکاری و پاڵپشتیی هه‌مه لایه‌نه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه و قسه‌کانی به “بژی پێشمه‌رگه” و “بژی کوردستان” کۆتایی پێهێنا.
جێی باسه جگه له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، چه‌ندین کاربه‌ده‌ست و به‌رپرسی حکومی و حیزبی له باشور ، رۆژهه‌ڵات و باکور و رۆژاو له‌و یاده‌دا به‌شداربوون و
هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان وێرای پیرۆزبایی جه‌ژنی نیشتمانی فرانسه له سه‌رکۆنسۆلی فرانسه و هاوسه‌ره‌که‌ی ، چاوی به چه‌ند کاربه‌ده‌ست و به‌رپرسی حکومی و حیزبی هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌رانی حیزبه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان که‌وت و وێرای نوێکردنه‌وه‌ی دیدار، له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تی جێگای باس و خواس ئاڵوگۆری بیرورایان کرد.