لاوێکی دیکه له شاری شنۆ به‌هۆی خۆکوژی کۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی هه‌واڵی په‌یامنێری کوردستان و کورد لاوێکی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵکی ئاوایی سێکانی که سه‌رباز بووه، خۆی کوشتووه.
ئه‌و تازه لاوه که هۆکاری خۆکوشتنه‌که‌ی نه‌زانراوه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک به مه‌ره‌خه‌سی هاتبۆوه گونده‌که‌یان، ڕۆژی هه‌ینی، ٢٥ی پووشپه‌ڕ خۆی هه‌ڵاواسیوه.
جێی باسه لە کاتێکدا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستان زیادی کردوە کە ناوەندە حکوومەتییەکان هیچ هەڵوێستو کاردانەوەیەکیان بۆ دۆزینەوەی هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەو خۆکوژییانە نەبوە.
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن هەژاری، بێ‌کاری و نەبوونی دەرەتانی کار لە کوردستان بە کۆمەڵێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی دادەنرێن.