په‌لاماره خوێناوییه‌که‌ی شاری “نیس” له فه‌ڕانسه که هه‌ر نه‌بێ ٨٤ کوژراوی لێکه‌وته‌وه، کاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دووی خۆیدا هێنا.
فڕانسوا ئۆلاند، سه‌رکۆماری فه‌ڕانسه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی سێ ڕۆژ ماته‌مینیی گشتیی له وڵاته‌که‌ی، گوتی که شێلگیرتر له جاران له دژی تێرۆریسم ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئۆلاند گوتی که تێرۆریسمی ئیسلامخوازی هه‌ڕه‌شه له هه‌موو فه‌ڕانسه ده‌کا و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی بارودۆخی نائاسایی بۆ سێ مانگی دیکه درێژ ده‌کاته‌وه. ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه دوای ڕووداوه‌ی تێرۆریستییه‌که‌ی نۆڤامبری ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بارودۆخی نائاسایی له‌و وڵاته ڕاگه‌یاندبوو.
هه‌روه‌ها مانوئیل والس، سه‌رۆک وه‌زیری فه‌ڕانسه‌ش دوای هێرشه خوێناوییه‌ی شاری نیس داوای له خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی کرد یه‌کیه‌تیی خۆیان بپارێزن. ئه‌و گوتی ئامانجی تێرۆریسته‌کان نانه‌وه‌ی ترس و ئاژاوه و تۆقاندنی خه‌ڵکی، به‌ڵام فه‌ڕانسه وڵاتێکی گه‌وره‌یه و دێموکڕاسییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه و ناتوانن به چۆکی دابێنن.
ئانگێلا مێرکێل، سه‌دری ئه‌عزه‌می ئاڵمان له کاردانه‌وه به‌و په‌لاماره گوتی: ئه‌و هێرشه سیله‌ی له ده‌سکه‌ته‌کانی شۆڕشی فه‌ڕانسه و به‌هاکانی ئه‌و گه‌له گرته‌وه، ئه‌و به‌ها و پڕه‌نسیپانه‌ی لای ئێمه‌ش جێی ڕێز و بایه‌خن. ئه‌و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که ئاڵمان وه‌ک پشتیوانی فه‌ڕانسه له خه‌بات دژی تێرۆریسمدا ده‌مێنێته‌وه.
باراک ئۆباما، سه‌رکۆماری ئه‌مریکا؛ ولادیمیر پوتین، سه‌رکۆماری ڕووسیه، بنیامین نه‌تانیاهوو، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل، ڕه‌جه ته‌یب ئۆردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیه و رێبه‌رانی هیندێک له وڵاتانی عه‌ڕه‌بیش ئه‌و په‌لاماره تێرۆریستییه‌یان مه‌حکوم کردوه.
شایانی باسه ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٢٤ی پووشپه‌ڕ و له کاتی جێژنی ڕۆژی نیشتمانیی فه‌ڕانسه‌دا کامیونێک له شاری نیس هێرشی کرده سه‌ر خه‌ڵک و تا ئه‌و کاته‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه کوژرا، ده‌یان که‌سی وه‌به‌ر دا.
له‌و ڕووداوه‌دا تا ئێستا ٨٤ که‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ده‌یان که‌سی دیکه‌ش بریندارن.