به‌ڕێز فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕانسه!
ڕووداوی هێرشه تێرۆریستییه‌که‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی ١٤ی ژوئییه له “نیس” که به‌داخه‌وه کوژران‌و برینداربوونی زیاتر له ٨٠ که‌سی لێکه‌وته‌وه، له ناخی دڵه‌وه ئێمه‌ی هه‌ژاند.
وڵاتی فه‌ڕانسه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره که هێرشی تێرۆریستیی ده‌کرێته سه‌ر، هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌ش بۆ خه‌باتی شێلگیری خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه به دژی تێرۆریسم و؛ تێکۆشان له پێناو به‌ها مرۆییه‌کاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار!
ئێمه‌ش وه‌ک کورد له ئێران و وه‌ک حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گه‌لێ جار بووینهیه قوربانیی ده‌ستی ڕه‌شی تێرۆر و، دوو ڕێبه‌ری لێوه‌شاوه‌ی حیزبه‌که‌مان له سه‌ر مێزی وتووێژ و له کاتی دانوستان له‌سه‌ر دێموکڕاسی و چاره‌سه‌ری پرسی کورد له ئێران به‌ڕێگه‌ی ئاشتییانه، له دوو کرده‌وه‌ی تێرۆریستی‌دا له ده‌ست دا؛ بۆیه باش هه‌ست به‌و برین و ژانه ده‌که‌ین که ئێستا له‌سه‌ر دڵی ئێوه قورسایی ده‌که‌ن.
به‌ڕێز فڕانسوا هۆلاند!
له‌لایه‌ن خۆم و هاوڕێیانم له حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه له قووڵایی دڵه‌وه هاوخه‌میتان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین، هه‌ر وه‌ک هه‌میشه‌ش خۆمان به پشتیوان و هاوخه‌باتی ئێوه له شه‌ڕ به دژی تێرۆریسم ده‌زانین. هیوادارین ئێوه و گه‌لی فه‌ڕانسه له‌و ئه‌زموونه نوێیه تاڵهشدا وه‌ک جاران به سه‌رکه‌وتوویی بێنه ده‌رێ و وه‌ک هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی جیهانیی خه‌بات له دژی تێرۆردا بمێننه‌وه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
خالید عه‌زیزی
٢٠١٦/٧/١٥