جێگری بێهداشت و وه‌زیری بێهداشت، ده‌رمان و فێركردنی پزیشكی باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی دوو قاتی گواستنه‌وه‌ی جینسیی ئیدز لە ئێران‌دا دەکا و دەڵێ نزیك به دە ساڵ لەوە پێش گواستنه‌وه‌ی جینسی هۆکاری سه‌دی 15ی تووشبووان بە ئیدز لە ئێران بوو، بەڵام ئێستاكه ئەو هۆکارە لە سه‌دی ٣٠ تیپەڕیوە.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر سه‌یاری ڕۆژی ڕابردوو له پرێس كۆنفرانسێكی جێگری ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانیدا ڕایگه‌یاند كه شه‌پۆلی یەکەمئ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئیدز له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رزیی هاوبه‌ش له نێو تووشبووان دابوو كه به پێدانی بەخۆڕایی دەرزی و چاوەدێریی ورد لە به‌ندیخانه‌كان کۆنتڕۆڵ کرا.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، گیروگرفتی جیددیی ئێستا گواستنه‌وه‌ی ویروسی ئیدز له ڕێگه‌ی جینسییه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوودا دوو قات به‌رزبۆته‌وه و له سه‌دی ١٥ بۆ سه‌دی ٣٠ هه‌ڵكشاوه.
سه‌یاری له درێژه‌دا گوتی، هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنی كۆنتڕۆڵكردنی گواستنه‌وه‌ی جینسیی ویروسی ئیدز ئه‌مه‌یه كه هه‌موو كێشه‌كان بۆ ناڕوونی و ناشه‌فاف بوون ده‌گه‌ڕێته‌وه، مەسەلەن ئێمه ناتوانین به ڕوونی و به ئاسانی باس لە كاندۆم بكه‌ین.
جێگری وه‌زیری بێهداشت گوتی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ناتوانێ ئیعتیاد بنەبڕ بكا، لانیكه‌م خۆ دەبێ هێندێكی كه‌م بكاته‌وه، بۆ نموونه له هه‌وڵی ئه‌وه دابێ كه ئیعتیاد له ڕێگه‌ی ده‌رزییه‌وه بۆ جۆری خۆراكییەکەی بگۆڕێ بۆ ئەوەی مه‌ترسیی گواستنه‌وی ئیدز و نه‌خۆشییه‌كانی پێوه‌ندیداری جینسی كه‌م ببنەوە.