کۆڕی نوێنه‌رانی پارێزگای کرماشان به بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ک ڕایانگه‌یاندوه بێتوو پڕۆژه گرینگه ئابوورییه‌کان په‌سند نه‌کرێن، له کاتی سه‌فه‌ری ڕوحانی بۆ کرماشان له‌گه‌ڵی نابن.
له‌و نامه‌یه‌دا که که‌له‌لایه‌ن ٨ نوینه‌ری پارێزگای کرماشان، حه‌سه‌ن سوله‌یمانی، ڕه‌زا میسری، فه‌رهاد ته‌جه‌ری، حیشمه‌توڵلا فه‌لاحه‌ت‌پیشه، شه‌هاب نادری، سه‌ید قاسم جاسمی، ئه‌حمه‌د سه‌فه‌ری و جه‌واد حوسێنی‌کیا ئیمزا کراوه،هاتوه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌کانی ناوچه‌ی ئازادی قه‌سری شیرین، ناوچه‌ی ئابووریی هه‌ورامان و ئاسنه‌ڕێی ڕۆژاوای وڵات له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت‌دا په‌سند نه‌کراون، ئه‌وان له سه‌ردانه‌ی ڕوحانی بۆ کرماشان هاوڕێیه‌تیی ناوبراو ناکه‌ن.
له‌و نامه‌یه‌دا هاتوه که په‌سندکرانی پڕۆژه‌کانی ناوچه‌ی ئازادی قه‌سری شیرین، ناوچه‌ی ئابووریی هه‌ورامان و ئاسنه‌ڕێی کرماشان به‌شێک له هه‌ره داوا سه‌ره‌کی و گرینگه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه‌ن، بۆیه بێتوو ده‌وڵه‌ت له جێبه‌جێکردنیان خۆ ببوێرێ و په‌سندیان نه‌کا، له سه‌ردانه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی بۆ کرماشانأدا له‌گه‌ڵی نابن.
به پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا پارێزگای کرماشان له بواری گه‌شه و ئاوه‌دانییه‌وه هیچ پێشکه‌وتێکی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه و ته‌نانه‌ت بۆ دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو دا ئه‌م دواکه‌وتووییه له به‌شه‌کانی سه‌نعه‌ت، کار و شوغڵ، کشتوکاڵ و گه‌شتیارییه‌و زیاتر به‌رچاو بووە، به جۆرێک که به پێی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی ئاماری ئێران ئه‌م پارێزگایه له بواری ریژه‌ی بێ‌کاری، قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و سه‌رانه‌ی داهات له‌چاو هه‌موو پارێزگاکانی دیکه‌ی ئیران له بارودۆخێکی زۆر خراپتر دایه.
شایانی باسه له مانگی ڕه‌زبه‌ری سالی ٩٠ له کاتی سه‌فه‌ری خامنه‌یی بۆ کرماشان بوودجه‌یه‌کی تایبه‌ت که زیاتر له ٨ هه‌زار میلیارد تمه‌ن بوو، بۆ به‌شه جۆراوجۆره‌کاندا بۆ ئه‌م پارێزگایه پەسەند کرا، به‌ڵام پاش تیپه‌ڕینی ٥ ساڵ تا ئێستاش نزیکه‌ی ٥ هه‌زار میلیارد تمه‌نی ئه‌م بودجه‌یه نه‌دراوه‌ته کرماشان و له‌و سۆنگه‌یه‌وه زۆر له پرۆژه‌کان به نیوه‌چڵی ماونه‌ته‌وه.