وه‌زیری ئیرشادی ئێران دەڵێ ده‌بێ پێداچوونه‌وه بۆ قانوونی قه‌ده‌غه‌کرانی که‌لکوه‌رگرتن له ماهواره بکرێ، چونکی سه‌دی ٧٠ی خه‌ڵکی ئێران ماهواره چاو لێ ده‌که‌ن.
عه‌لی جه‌ننه‌تی، وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی به هه‌واڵده‌ریی مه‌جلیسی ڕاگه‌یاندووه ده‌بێ له بابه‌ت تەبلیغات بۆ فیلمه سینه‌ماییه‌کانه‌وه چاکسازی بۆ قانوونی قه‌ده‌غه‌کرانی بەکارهێنانی ماهواره بکرێ، به‌ڵام مادام به‌کارهێنانی ماهواره قه‌ده‌غه کراوه، ئه‌م کاره‌ش مه‌حاڵه و جێبه‌جێ ناکرێ.
جه‌ننه‌تی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بوونی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌م خه‌ڵکه کرد که چاو له به‌رنامه‌کانی ماهواره ده‌که‌ن و گوتی: له ڕاستیدا لانیکه‌م سه‌دی ٧٠ی خه‌ڵک سه‌رپێچی له‌م قانوونه ده‌که‌ن.
قسه‌کانی وه‌زیری ئیرشاد له حاڵیک دایه که ساڵانێکه هێزی ئینتزامیی ئێران خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی دیشی ماهواره‌کان له سه‌ربانی خه‌ڵکه. به‌ڵام گه‌شه‌ی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی به‌کارهێنانی ماهواره له نێو خه‌ڵکدا نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتوونه‌بوونی هێزی ئینتزامی له بواری نه‌هێشتنی ماهواره‌یه.
شایانی باسە زۆربه‌ی کاربه‌ده‌سته پله‌به‌رزه‌کانی ڕێژیم دانیان به‌وه داهێناوه که ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پۆلیس و هێزی ئینتزامی له‌گه‌ڵ بابه‌ت گه‌لێکی وه‌ک حیجاب یان سه‌یر کردنی به‌رنامه‌ی کاناڵه ماهواره‌ییه‌کان هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه.