ساڵێک پاش ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران له‌گه‌ڵ زلهێزه جیهانییه‌کان به‌ڵام تا ئێستاش ئاڵوگۆڕێکی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر ئابووریی ئێران‌دا نه‌هاتووه.
پاش ڕێککه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی به‌شێک له گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر کۆماری ئیسلامی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دوای ئه‌وه‌ش هه‌یئه‌ته جۆربه‌جۆره ئابوورییه‌کان سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌یان کرد، به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌م سه‌فه‌ر و هاتووچۆیانه بۆ ئێران شتێکی به‌رچاو نه‌بووه.
هه‌رچه‌ند کۆماری ئیسلامی توانیویه‌تی له‌م ماوه‌یه‌دا ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی به‌رز بکاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی نه‌وت له بازاره جیهانییه‌کان به ڕێژه‌یه‌کی زۆر دابه‌زیوه؛ ئه‌م ڕێککه‌وتننامه ئابوورییانه‌ش که ده‌وڵه‌تی ئێران تایبه‌ت بۆ نوێکردنه‌وه‌ی ناوگانی هه‌وایی کۆن و له‌کار که‌وتووی خۆی ئیمزای کردوون، هه‌روا بێ ئاکام ماونه‌ته‌وه.
لەلایەکی دیکەش ئامریکاش هێشتا گه‌مارۆ یه‌کلایه‌نه‌کانی خۆی به دژی ئێران هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه.
به هۆی ئه‌م سزایانه‌ی ئامریکاوه هه‌ر چه‌شنه سەودایەک که به دۆلار له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی بکرێ قه‌ده‌غه‌یه و بانکه‌کان و شیرکه‌ت نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ناتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته له که‌سایه‌تییه حه‌قیقی و حوقووقییه‌کانی ئیران هاوکاری بکه‌ن که له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئامریکاوه به پشتیوانی کردن له تێرۆریسم و پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ تاوانبار کراون.
هه‌روه‌ها له‌م کاته‌دا که داهاتی نه‌وت به ڕێژه‌ی پێویست وه‌ده‌ست ئێران نه‌ده‌که‌وت، حه‌سه‌ن ڕووحانی هیوادار بوو که پاش ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی بتوانێ ساڵانه له نێوان ٣٠ تا ٥٠ میلیارد دلار سه‌رمایه له ده‌روه‌ی وڵاته‌وه ڕابکێشێ تا به‌م جۆره ئابووریی ئه‌م وڵاته وه‌گه‌ڕ بخاته‌وه و گه‌شه‌ی هه‌وسارپچڕاوی بێ‌کاری کۆنتڕۆڵ بکا، بەڵام هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش ئەو پێشبینییەی ڕوحانیی نەهێنایە دی.
بەردەوامیی قەیرانی ئابووری لە ئێرا وایکردوە کە دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر رێککەوتنی ئەتومی لەگەڵ دنیای دەرەوە، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ گۆرانکارییه‌ک له بارودۆخی شکست‌خواردووی ناوه‌نده بچووک و گه‌وره ئابوورییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا به‌دی نەکرێ.