لە بەرەبەری سەفەری حەسەن روحانی، سەرکۆماری ئیران بۆ کرماشان کەشێکی ئەمنیەتیی توند بەسەر شاری کرماشاندا زاڵ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد جموجۆڵی ئەندامانی حیزبی دێموکڕات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ و هەروەها هێرش بۆ سەر کاروانی ئوتومبیلەکانی بەرپرسانی ئیداریی کرماشان کە کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی چەند کەسی دیکەی لێکەوتەوە، وایکردوە کە فەزای گشتیی شاری کرماشان و دەورووبەری بە تەواوی میلیتاریزە و ئەمنیەتی بکرێ.
هێنانی هێزێکی چەکداری زۆر لە ناوچەکانی دەورووبەر، بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و لیباس شەخسییەکان بە نێو خەڵکدا و گرتنەبەری ڕێوشوێنە ئەمنیەتییەکان لە نێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان چەند نموونەی بەرچاو لە ئامادەکارییەکان بۆ هاتنی ڕوحانی، سەرکۆماری ئێران بۆ شاری کرماشانە.
حەسەن روحانی رۆژی یەکشەممە، 27ی پووشپەڕ سەردانی شاری کرماشان دەکا.