بەهۆی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی چوار کۆڵبەری دیکەی کورد کوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ ٥ کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و بارەکانیشیان دەستیان بەسەردا گیرا.
بەپێی سنووری ماکۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥ کۆڵبەری کورد کەوتنە بەرتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وکوشتە وبرینداری لێ کەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەو پەلامارەی هێزەکانی رێژیمدا کۆڵبەرێک بەناوی “ڕەسوڵ قەلەندەرزادە”کوڕی باران کوژرا و ٣ کۆڵبەری دیکەیش بە توندی بریندار بوون.
کوژران و برینداربوونی ئەو 4 کۆڵبەرە لە حالێك دایە کە حەوتووی ڕابردوو و ڕۆژی پێش جێژنی ڕەمەزانیش هەر لەو ناوچەی ماکۆ هێرش کرایە سەر پۆلێک کۆڵبەر. لەو پەلامارەشدا بە داخەوە “بورهان عەلەم هولی” و “مستەفا مێهرپور” لە سنووری چاڵدێران بەرکەوتنو گیانیان لێ ئەستێندرا.
لەو پەلامارەدا دوو کاسبکاری دیکەی خەڵکی ئاوایی شووت لە ناوچەی چاڵدێرانی ماکۆ بە توندی بریندار بوون.