سەرۆکی ژووری بازرگانیی پارێزگای کرماشان دەڵێ نرخی بێکاری لەو پارێزگایە لە کورتخایەندا دانابەزێ و بۆ گەیشتن بە نرخی بێکاریی سەدا ١٠ هەر نەبێ ٨ ساڵ کاری بەردەوام و بەرنامەدانان بۆ دەیان ساڵی داهاتوو پێویستە.
کەیوان کاشفی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی حکومەتیی ئیسنادا ڕایگەیاند وانییە دوای دروستکردنی هەر کارخانەیەک کە ١٠٠٠ کەسی تێدا کار بکا پێمان وابێ بێکاری لە کرماشان چارەسەر بووە. ئەو گوتی کەمکردنەوەی هەر یەک لە سەدی نرخی بێکاری پێویستیی بە دروستکردنی هەلی کار بۆ شەش هەزار کەسە.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی کرماشان کە بەبۆنەی سەردانی حەسەن ڕوحانی بۆ کرماشان قسەی دەکرد، پێی وابوو تەواوکردنی پڕۆژەکانی چوارەمی پێترۆشیمیی کرماشان و سەرمایەدانانی نوێ دەتوانێ لەسەر کەمکردنەوەی نرخی بێکاری لە کرماشان کاریگەریی زۆری هەبێ.
کەیوان کاشفی نەیشاردەوە کە لە ژووری بازرگانیی کرماشانیش بۆ کەمکردنەوەی بێکاری بەرنامەیەک لە حەوت بەنددا بە پارێزگاری کرماشان دراوە و پەسندیش کراوە، بەڵام تا ئێستا نەچۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
شایانی باسە قسەکانی ئەو کاربەدەستەی دەوڵەت لە حاڵێک دایە کە له مانگی ڕهزبهری سالی ٩٠ له کاتی سهفهری خامنهیی بۆ کرماشان بوودجهیهکی ٨ ههزار میلیارد تمهنی بۆ بهشه جۆراوجۆرهکاندا بۆ ئهم پارێزگایه پەسەند کرا، بهڵام ئەوە تەنیا هەر لە چوارچیوەی قسەدا مایەوە و پاش تیپهڕینی ٥ ساڵ ئێشتاش زیاتر لە ٥ههزار میلیارد تمهن لەو بودجەیە ههروا پشت گوێ خراوه و پرۆژهکان به نیوهچڵی ماونهتهوه.