نەخۆشخانەی بەنی هاشمی شاری خۆی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی برینداری کوردی به بارمته گرتوه.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئه‌و کۆڵبه‌ره کورده پێشتر له ٢٢ی بانه‌مه‌ڕدا به ده‌ستڕێژی هێزە ئینتزامییەکان بریندار کرا. ئێستا به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه ده‌ڵێن که ده‌بێ ١٧ میلیۆن تمه‌ن بکاته حیسابی نه‌خۆشخانه جا مه‌ره‌خه‌سی ده‌که‌ن، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کۆڵبه‌ره ده‌سته‌نگ و هه‌ژارن و ناتوانن ئه‌و پووڵه دابین بکه‌ن. ته‌نیا کاسبکاری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه باوکیانه که به کۆڵبه‌ری بژیوی ژیانیانی دابین ده‌کرد و ئێستا دوو مانگه به برینداری له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه که‌وتوه.
شایانی باسه له‌و ڕووداوه کۆڵبه‌رێک به ناوه‌کانی گه‌رمان ئەمینی، خەڵکی گوندی دشوان سەر بە شاری سەڵماس گیانی لەدەست دا‌و و سێ کۆڵبه‌ری دیکه به ناوه‌کانی ڕەحیم ئەمینی،کەریم ئەتمانی، کوهزاد ئەتمانی و سەمەد گوڵمحەممەدی بریندار بوون و به‌ڕێی نەخۆشخانەی قەمەر بەنی هاشم لەشاری خۆی کران.