ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێی ده‌سبه‌سه‌رکردنی چالاکان له کو‌ردستان چه‌ند که‌سی دیکه‌یان له بۆکان، نۆدشه و شنۆ ده‌سبه‌سه‌ر کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کو‌ردستان و کورد له شنۆ هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات كه‌سێکی خه‌ڵکی ئاوایی قه‌ره‌سه‌قه‌ڵ‌یان به ناوی حاسڵ عه‌زیزی ده‌سبه‌سه‌ر کردوه.
هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات دوای ده‌سبه‌سه‌رکردنی حاسڵ ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار بردوه و چاره‌نووسی تا ئێستا ناڕوونه.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌دا له شاری بۆکانیش لاوێک به ناوی ڕه‌زا قوڕه‌یشت ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆکان ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢١ی پووشپه‌ڕ ناوبراویان له شوێنی کاره‌که‌ی له شه‌قامی ساحلی ده‌سبه‌سه‌ر کردوه. ڕه‌زای قوڕه‌یشی پێشتریش دوو جار به تۆمه‌تی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری “نۆدشه”ش دوو که‌سیان به ناوه‌کانی فه‌تاح و ماکوان ئه‌فسه‌ری ده‌سبه‌سه‌ر کردوه.
جێی باسه لە ماوەی یه‌ک مانگی ڕابردوودا هه‌ر نه‌بێ ٣٥ کەس لە شارە جیاجیاکانی کو‌ردستان له‌لایه‌ن ئێداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شارانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون که جیا له چه‌ند که‌سیان ئه‌وانه‌ی دی تا ئێستاش هه‌ر به‌ندکراون و چاره‌نووسیان ناڕوونه.