لە ماوەی ١٨ مانگی ڕابردوودا گرووپی داعش لە عێراق و سووریە كۆنتڕۆڵی ١ لە ٤ی ئەم ناوچانەی لە دەست هاتە دەر كە پێشتر دەستی بەسەردا گرتبوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، پانتایی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش، لە ٩١ هەزار كیلۆمیتری چوارگۆشەوە لە ژانوییەی ٢٠١٥ بەم لاوە، واتە ٦ مانگ پاش ڕاگەیەندرانی خەلافەتی ئیسلامی لە سووریە و عێراق، بۆ ٦٨ هەزار كیلۆمیتری چوارگۆشە لە كەمی داوە.
لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە كە ئەم مەسەلە، بوو بە هۆی ئەوەی كە گرووپی داعش پەلامارەكانی خۆی بۆ سەر خەڵكی بێدیفاع لە ناوچەكانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و ئورووپا چڕتر بكاتەوە و چاوەڕوان دەكرێ ئەم هێرشانە زیاتر بكا.
شیركەتی “ئی، ئێچ، ئێس” کەو لێکۆڵینەوە مەیدانییەی کردوە، دەڵێ بە سەرنجدان بەم مەسەلە، بە داخەوە پێشبینی ئەوە دەكرێ لە عێراق و سووریە و تەنانەت لە دەرەوەی ئەم دوو وڵاتەش هێرش و پەلامارەكانی ئەم گرووپە بۆ سەر خەڵك و ژێرخانەكان زیاتر پەرە بستێنێ.
شایانی باسە ئەستاندنەوەی شاری فەلووجە لە هێزەکانی داعش، بوو بە هۆی ئەوەی كە ئەم گرووپە ڕێژەی بۆمب دانانەوەكانی خۆی زیاتر بكا. لە دواترین حاڵەتیشدا ئاماژە بە پەلاماری حەوتووی ڕابردووی ئەم گرووپە بۆ سەر گەڕەكێكی پڕهاتوچۆی بەغدا كراوە كە لە ڕەوتی ئەم هێرشەدا ٣٠٠ كەس بوون بە قوربانی.