لە درێژەی کار و چالاکییە تەبلیغییەکانی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، لە شاری پاوەش بە چالاکیی تەبلیغی یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ و هەموو شەهیدانی کوردستان بەر ڕاگیرا.
بەپێی هەواڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری پاوە ئەندامان و لایەنگرانی بەهەست و بوێری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سەرەڕای کەشی ئەمنیەتیی توندی شارەکە چالاکیی تەبلیغیی بەرینیان کردوە و لەو چالاکییەدا کە لە زۆر شوێنی شار بۆ نموونە لە کۆڵانەکانی دەورووبەری “قوتابخانەی کچانەی زێنەب، کەوشی میللی، باشگای بەدەنسازی، باغی شارەداری و ئیدارەی پۆست”کراون،یاد و بیرەوەریی شەهیدانی ڤییەن بەرز ڕاگیرا.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا بە سەدان وێنە، دروشم و تڕاکتی تەبلیغیی حیزب لەو شوێنانە بڵاوکراونەتەوە و لە دار و دیوار دراون.